دانیشتوانی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا و حەلەب كۆمەڵكۆژی هەڵەبجەیان بەبیرهێنایەوە

دانیشتوانی هەرێمە جیاوازەكانی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا ئەمڕۆ كاتژمێر یازدە بەمەبەستی بیرهێنانەوەی كۆمەڵكۆژی هەڵەبجە پێنج خۆلەك رێزگرتن.

١٦ی ئادار، ٣٤هەمین ساڵیادی كۆمەڵكۆژی هەڵەبجە كە لەئەنجامدا پێنج هەزار كورد لەشاری هەڵەبجە لەباشوری كوردستان دەرباز دەبێ.

بەمەبەستی بیرهێنانەوەی ساڵیادی كۆمەڵكۆژی شەهیدانی هەڵەبجە كە بەچەكی كیمیایی لە١٦ی ئاداری ١٩٨٨ بەدەستی رژێمی سەددام حسین پێكهات؛ دانیشتوانی هەرێمەكانی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا پێنج خوڵەك ژیانیان راوەستان.

لەكانتۆنی كۆبانێ دام و دەزگا و ئەندامانی بەرێوەبەرایەتی، ناوچەی عەین عیسا، ئەندامانی ئەنجوومەنی كانتۆنی گرێ سپی لەبەردەم دامەزراوەكانیان كۆبوونەوە، بەهەمان مەبەست لەشار و ناوچەكانی كانتۆنی حەسەكە و قامیشلۆ چالاكی بەرێوە چوو، بازار و دوكان داخران و هاتووچووی سەیارە قەدەغەكران.

لەگەڕەكی شێخ مەقسودی حەلەب و ئەشرەفیەش بەهەمان مەبەست لەچواررێیانی كوڵانە سەرەكیەكاندا پێنج خولەك ژیان راوەستا.

لەتەبقا، ئەندامانی بەرێوەبەرایەتی دیموكراتیكی تەبقا، بنەماڵەی شەهیدان، كۆمیتەی مەدەنی و پارتی پێشەرۆژ لەبەردەم باڵەخانەكەیاندا پێنج خولەك رێزگرتن بۆ شەهیدانی كۆمەڵكۆژی هەڵەبجە بەرێوە چوو.

هـ . ب