دانیشتوانی عەفرین تاوانەکانی دەوڵەتی تورکیان لەدژی زیندانیان شەرمەزار کرد
کۆمیتەی گەنجانی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی کانتۆنی عەفرین، فشار و تاوانەکانی دەوڵەتی تورکیان بۆسەر زیندانیانی سیاسی شەرمەزار کرد.
کۆمیتەی گەنجانی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی کانتۆنی عەفرین، فشار و تاوانەکانی دەوڵەتی تورکیان بۆسەر زیندانیانی سیاسی شەرمەزار کرد.
بە سەدان ئەندامی کۆمیتەی گەنجانی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی کانتۆنی عەفرین لە گۆڕستانی شەهیدانی بەرخۆدانی سەردەم لە ناوچەی ئەهرازی کانتۆنی شەهبا کۆبوونەوە و کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسیان ئەنجامدا.
حەمەد حاج ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی هەرێمی عەفرین قسەی کرد و وتی، " کاتێک کە گەل بەرەو ئازادی و دیموکراسی نۆژەن و بۆ پاراستنی مافەکانی تێدەکۆشێت و بەرخۆدان دەکات، رژێمەکان پشتگیری لە تیرۆر دەکەن، بوونەتە دڕندەیەک کە ئامانجیان لەناوبردنی رۆحی مرۆڤایەتیە."
ئەحمەد وتی، " رژێمی فاشیستی تورک و لایەنگرانی کە چەتەن، هەوڵ دەدەن، ئیرادەی بەرخۆدانی گەلەکەمان تێکبشکێنن و تەسلیمیەت لەسەر هەزاران تێکۆشەر، شۆڕشگێر، سیاسەتمەدار، رۆژنامەنووس و یاساناس دەسەپێنن و تاوان دژی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدەن."
کۆمیتەکە هەروەها ناڕەزایی بەرانبەر گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کرد و زیندانیانی سیاسی دیکە پیشاندا و رایگەیاند کە ئامانجی گۆشەگیری دوورخستنی زیندانیانی هزر و فەلسەفەی عەبدوڵلا ئۆجالانە.
ئاماژەی بە هێرشی قڕکردنی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەدژی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و بەکارهێنانی چەکی کیمیاییدا و وتی، " گوایە دەوڵەتی تورک ئەندامی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانە."
حاج ئەحمەد داوای لە هاوپەیمانی نێودەڵەتی، نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆب کرد کە فشار لە دەوڵەتی تورک بکەن و تاوانباران لە دادگاکانی نێودەوڵەتی دادگایی بکرێن.
ف.ق