دانیشتووانی دەیرەزۆر تەرمی فەواز ئەلجاسمیان بەخاکسپارد
دانیشتووانی دەیرەزۆر بەشداربوون لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی شەڕڤانی هیزەکانی ئەرکی خۆپاراستن، فەواز ئەلجاسم، لە گۆڕستانی شەهیدان.
دانیشتووانی دەیرەزۆر بەشداربوون لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی شەڕڤانی هیزەکانی ئەرکی خۆپاراستن، فەواز ئەلجاسم، لە گۆڕستانی شەهیدان.
دانیشتووانی دەیرەزۆر و ئەندامانی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان لە گۆڕستانی شەهید خزر ئەلحەمادی لە شارۆچکەی ئەبو خەشەب کۆبوونەوە بۆ بەخاکسپاردنی تەرمی شەڕڤانی هیزەکانی ئەرکی خۆپاراستن، فەواز ئەلجاسم.
فەواز ئەلجاسم لە ئۆپەراسیۆنی "پتەوکردنی ئاسایش"ـی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لە ٢٧ ی ئاب دژی شانەکانی داعش و بازرگانانی مادەی هۆشبەر، شەهیدبوو.
ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان، سابر ئەلحوسێن، ئاماژەی بەوە کرد، لەسایەی فیداکاری شەهیدانی گەل، درێژە بە بەرخۆدان و تێکۆشان دەدەن و دەسکەوتی زیاتر بەدەست دەهێنن، گوتی: "ئێمە قەرزاری ئەو فیداکارانەیەن".
پاشان ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا. تەرمی شەهید لەنێو هەلهەلەی دایکاندا بەخاک سپێردرا.