له دژی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر، هه‌زاران كه‌س له هه‌رێم فوراتی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا له كۆبانێ كۆبوونه‌وه.
ئه‌ندامانی پارته سیاسییه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانیش له ناویاندا جه‌ماوه‌ر له گۆڕه‌پانی ژنی ئازاد كۆبوونه‌وه و به رێپێوانێك به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك وه‌ستانه‌وه.
له چالاكیه‌كه‌دا وێنه‌كانی شه‌هیدان و پۆسته‌ره‌كانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان هه‌ڵدران و دروشمه‌كانی "بمرێ خیانه‌ت"، "بژی به‌رخودانی قه‌سه‌ده" و "بژی سه‌رۆك ئاپۆ" وترانه‌وه.
دوای خوله‌كێك رێزلێنان هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكاری خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له هه‌رێمی فورات محه‌مه‌د شاهین قسه‌ی كرد.
شاهین ده‌ستنیشانی كرد كه ئه‌وان له نه‌بووه‌وه هه‌بوونیان ئافراند وتی، "١١ ساڵه شۆڕشی رۆژئاوا بۆ ئازادی پێكهاتووه. به توانا و ده‌رفه‌تی كه‌مه‌وه، ئێمه له نه‌بووه‌وه هه‌بوونمان ئافراند. ئێمه زۆر ده‌ستكه‌وتی پیرۆزمان دروست كرد".
له لێدوانه‌كه‌دا باس له‌وه‌كرا كه ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ده‌یه‌وێت ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه له‌ناو ببات، به‌ڵام ئه‌وان تا كۆتایی ده‌یانپارێزن.
هه‌ر له لێدوانه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش وترا، كه "ئێمه به‌ڵێن ده‌ده‌ین به گه‌له‌كه‌كان كه تێكۆشانی خۆمان به‌رز بكه‌ینه‌وه، تا ئازادی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان".
چالاكییه‌كه به وتنه‌وه‌ی دروشم كۆتایی هات.
هـ . ب