دانیشتووانی حەلەب بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوانیان کرد

لە حەلەب بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانیان کرد.

مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی شاری حەلەب ڕێپێوانێکی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێکخست. سەدان کەس لە دانیشتووانی شاری حەلەب و نوێنەری ڕێکخراوە مەدەنییەکان و لایەنە سیاسییەکان بەشداری ڕێپێوانەکەیان کرد. لە میانی ڕێپێوانەکەدا ئاڵای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" بەبێ وەستان بەرزکرانەوە.

ڕێپێوانەکە لە بەردەم هۆڵی کۆبوونەوەکانی بەشی ڕۆژئاوای گەڕەکی شێخ مەقسود دەستی پێکرد. ڕێپێوانەکە لە بەردەم ناوەندی شەهید گەلهات لە بەشی ڕۆژهەڵاتی گەڕەکەکە وەستا و خولەکێک ڕێزگرتن بەڕێوەچوو. ئەندامی مەجلیسی گشتی پەیەدە، ڤالەنتینا عەبدۆ گوتی: "سەرکردە ڕامانێکی بەخشییە گەلانی ئازادیخواز و تا ئێستاش لە زیندان بەرخۆدان دەکات، هەر بۆیە ڕژێمی تورک گۆشەگیری لەسەری توند دەکات و پەیوەندییەکانی لەگەڵ دەرەوە دەپچڕێنێت".

هەروەها گوتی: " با دەوڵەتی تورک باش بزانێت کە ڕێبەرێتی تەنیا نییە، بەڵکو ملیۆنان کەس شوێنکەوتووی ئەون و ڕامانەکانی جێبەجێ دەکەن. دیواری ئیمراڵی ڕێبەرێتی لە گەل دانابڕێت. ئێمە بە پێداگری و بەرخۆدان گۆشەگیری لەسەر ڕێبەرێتی خۆمان دەشکێنین. ڕێبەرێتی بە پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک دژ بە سیستەمی سەرمایەداری و زیهنیەتی دەسەڵاتدار وەستاوەتەوە".

ڕاگەیاندراوەکە بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" کۆتایی هات.