دانیشتووانی شەهبا و حەلەب گۆشەگیریان شەرمەزار کرد

دانیشتووانی عەفرین، شەهبا و حەلەب، بە چالاکی جەماوەری گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان شەرمەزار کرد و داوای ئازادی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرد.

بە هەزاران کۆچبەری عەفرین، دانیشتووانی شەهبا و عەلەب، بە دروشمی ' ئازادی ریبەر عەبدوڵلا ئۆجالان، ئازادی و ئاشتی هەرێمەکە مسۆگەر دەکات' رێپێوانێکی جەماوەریان ئەنجامدا و بانگەوازیان بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرد و پشتگیری خۆیان بۆ پارتی چەپی سەوز لە هەڵبژاردنەکاندا پیشاندا.

بە هەزاران دانیشتووانی ئەشرەفیە و شێخمەقسوودی حەلەب لە گوندی عەلۆشی ناوچەی ئەحداس کۆبوونەوە. بەشداران، گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان شەرمەزار کرد و رایانگەیاند کە پێویستە ئاستی تێکۆشان بەرز بکەنەوە تاوەکو ئازادی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد مسۆگەر دەبێت.

بەشداربووان گوێیان لە تۆماری دەنگی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد گرت کە تێیدا رێبەری گەلی کورد باسی سیستمی دەسەڵات لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سیاسەتی دەوڵەت لەدژی گەلان دەکات و ئاماژە بەوە دەدات کە پێویستە سیستمی دیموکراتی بنیات بنرێت و زوڵمی سەر ژنان کۆتایی بهێنرێت بۆ ئەوەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئازادی بەدەست بهێنرێت.

زەلال جەگەر ئەندامی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) لە چالاکیەکەدا ئاماژەی بە سیاسەتی دژی هەرێمەکە کرد، بە تایبەتی سیاسەتی دەوڵەتی تورک لەدژی سوریا و وتی، " پێویستە گەلی کورد لە باکوری کوردستان و تورکیا، لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایاردا دەنگ بە پارتی چەپی سەوز بدەن. پێویستە ئاستی تێکۆشانیان لەبەرامبەر داگیرکەر و تاوانەکانی دژی دانیشتووانی حەفرین و باکوری و رۆژهەڵاتی سوریا گەورەتر بکەن."

محەمەد خەشان ئەندامی ئەنجومەنی ریشسپییەکانی هۆزەکانی کانتۆنی عەفرینو شەهباش باسی ئەوەی کرد کە یەکێتی و خوشکایەتی و برایەتی گەلانی هەرێمەکە، بە هەموو پێکهاتەکەیەوە، وابەستەبوونیانە بە پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتی و بەڕێوەبەری خۆسەریش گرنگە. هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە رزگاری هەرێمە داگیرکراوەکان بە تایبەتی عەفرین، سەرێکانی و گرێ سپێ گرنگە.

لە کۆتاییدا گروپی چیای کورمێنجی سەر بە تەڤگەری کەلتور و هونەر، گروپی شەهید هێڤای سەر بە تەڤگەری کەڤانی زێڕین، هەندێک گۆرانی شۆڕشگێڕی و فلکلۆریان وتەوە.

ف.ق