دایکی شەهید شیلان: ڕێبەرایەتی بە دڵخۆشیی خۆی هەموانی دڵخۆش دەکرد

یەکێک لە دایکانی شەهیدانی ڕۆژئاوا، کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی بینیبوو، دایە فاتمە سلێمان حەبەش دایکی شەهید شیلان کۆبانێیە و وتی، "ڕێبەرایەتی بە زەردەخەنە و ڕەنگی خۆی دەچووە دڵی هەموو مرۆڤێکەوە".

گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە و ڕێگە بە بنەماڵە و پارێزەرانی نادرێت سەردانی بکەن و چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەنجام بدەن. دواینجار لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١دا بۆ ماوەی ٥ خولەک دا بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ محەمەد ئۆجەلانی برای کرد. دواین چاوپێکەوتنی پارێزەران لە ٧ی ئابی ٢٠١٩دا بەڕێوەچوو و تا ئێستا ڕێگە نەدراوە هیچ چاوپێکەوتنێک  ئەنجام بدرێت و گۆشەگیرییەکە بەردەوامە.

فاتمە سلێمان حەبەش دایکی شەهید شیلان کۆبانێ لە سەرەتای قسەکانیدا سڵاوی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گەریلاکانی سەر چیاکان نارد و لەبارەی چاوپێکەوتن و بینینیی لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وتی، "من لە ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەدا رێبەرایەتیم لە ئەکادیمیای سەربازیی دا بینی، کچەکەم لە ئاهەنگێکدا گیانی لەدەستدا. کچەکەم تەمەنی یەک ساڵ بوو. لەو کاتەدا شەهید شیلانی کچەکەم لەگەڵم مایەوە و بەرەبەیانیش ئەو کچەم بە خاکسپارد، کە گیانی لە دەست دابوو، پاشان گەڕامەوە بۆ ئەکادیمیا و ڕێبەرایەتیش پێی، سەرەخۆشیتان لێدەکەم و من وتم با بە قوربانی ئێوە بێت".

دایە فاتمە ڕایگەیاند، پێیان وتراوە، کە دەبێت لە ئەکادیمیادا نەمێننەوە، چونکە چەکداران بە شەودا هێرش دەکەنە سەر ئەکادیمیاکە و وتی: "ڕێبەرایەتی هەمیشە باسی ژنان، زوڵم و کۆیلایەتی دەکرد. پێی دەوتین، شۆڕشی من شۆڕشی ژنانە. من بە تایبەتی بۆ ژنان ڕاپەڕیوم، چونکە هەموو ژنێک کۆیلەیە. ڕێبەرایەتی وتی، ئێمە بەڵێن دەدەین، کە ئێمە ڕۆژێک ئازاد بین".

"ڕێبەرایەتی بە دڵخۆشیی خۆی هەموانی دڵخۆش دەکرد"

دایە فاتمە رایگەیاند، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مرۆڤێک بوو، کە هەمیشە بە زەردەخە و دڵخۆشییەکانی خۆی دڵی هەموانی خۆش دەکرد و لە بەردەوامیی وتەکانیدا وتی، "ڕێبەرایەتی هەموو کەسێکی بە دڵخۆشیی خۆی دڵخۆش دەکرد، لەگەڵ هەموو کەسێکدا وێنەی دەگرت و بە یاری و وێنەکانی هەموانی دڵخۆش دەکرد".

"دەمانەوێت ڕێبەرایەتی خۆمان ببینین"

دایە فاتمی دایکی شەهید شیلان کۆبانێ وتی، کاتێک ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان یەکەمجار ڕۆیشتووە بۆ ماڵەکەیان، نەیزانیوە، کە ئەوە ئۆجالانە و بەم قسانە کۆتایی بە وتەکانی هێنا، "بۆچی ڕێبەری هەموو کەسێک بە ئازادی دەژی، بەڵام بۆچی ئێمە ڕێبەری ئمە لە زینداندایە؟ ئێمە دەمانەوێت ڕێبەرەکەمان بە ئازادی لە نێوماندا بژی و دەمانەوێت ڕێبەرەکەمان ببینین".

ژ.ت