'دەبووایە خۆڕاگریم بکردایە'

'کاتێک سەیری قۆڵی خۆم کرد، پێستێکی تەنک بینی کە شان و هەنیشکمی پێکەوە بەستبووەوە و دەمانزی قۆڵم دەبڕدرێتەوە. زۆر خوێنم لەبەر رۆیشتبوو. دەبوایە خۆڕاگریم بکردایە'.

سۆسن بە وتنی "من نەمتوانی ئەو ساتە خۆم بەدەست مردنەوە بدەم و ژیان بە دوژمن ببەخشم" باسی گەشتەکەی خۆی لە دیمەشقەوە تا دێرک کرد، لەوێوە تا روگۆباش لەبیر ناکات و جۆش و خرۆشی خۆی بۆ شۆڕش لە دەست نادات.

کاتێک بناغەی شۆڕشی رۆژئاوا دادەنرێت، سۆسن ئەحمەد لەگەڵ بنەماڵەکەی لە دیمەشق بوو. سۆسن لەگەڵ دامەزراندنی یەکێتی خوێندکارانی کوردستان (یەخەکە) ئەو قۆناغە بە جۆش و خرۆشەوە چاودێری دەکات. کاتێک کە لەگەڵ دەستپێکردنی شۆڕشی رۆژئاوا دۆخی دیمەشق بۆ کوردان باش نەبوو، لەگەڵ بنەماڵەکەی گەڕایەوە بۆ رۆژئاوا. سۆسن بنەماڵەکەی دەگەڕێنێتەوە بۆ دێرک و لەناو شەڕ و بەرخوداندا دەمێنێتەوە. بنەماڵەی سۆسن بڕیار دەدات کە بەرەو بشوری کوردستان کۆج بکەن. سۆسن ئەو بڕیارە بە بێ واتا دەبینێت. ئەو بە تەمەنێکی گەنجەوە هەواڵ دەدات بنەماڵەکەی قایل بکات کە بڕیاری جێهێشتنی وڵات بڕیارێکی هەڵەیە، بەڵام بنەماڵەکەی ناچنە ژێر بار. سۆسن لە نێوان دووڕیانی دووڕێیانی درێژەدان بە شۆڕش و بنەماڵەکەی کە دەیانەوێت بچنە باشووری کوردستان دەمێنێتەوە. سۆسن ناتوناێت بنەماڵەکەی رازی بکات و رێگەی باشووری کوردستان ئیتر رێگەیەکی تەسک و تاریکە. لە دێرکەوە دەستپێدەکەن و بەرەو باشووری کوردستان دەکەونەڕێ. سۆسن کە خەریکە هیواکانی لەدەست دەدات رێگەیەک دەدۆزێتەوە، بنەماڵەکەی سەرقاڵ دەکات و هێشتا ئەوەندە لە دێرکەوە دوورنەکەوتوونەتەوە دەگەڕێتەوە و دەچێتە ریزی یەپەژەوە.

ئیتر شەڕڤانی رۆژئاوایە

سۆسن کە دوای پەروەردە دەبێتە شەڕڤانی یەپەژە ئیتر دەبێتە شەڕڤانی خاکی رۆژئاوا کە بۆ چەندین ساڵبوو لێی دووربوو. سۆسن کە بەشداری هەڵمەتی چلئاغا و تل حەمیسی کردووە دەڵێت، "هەڵمەتی تل تەمر کەلە رێگەی هەڵمەتی تل حەمیسەوە بەرەوپێش بچوایە، دەستیپێکرد. هەموو رۆژێک شەڕ هەبوو. هەموو رۆژێک دەیان چەتە دەکوژران، بە دەیان کەس رزگار دەکران. جارێکیان دوژمن دەیویست هێرش بکاتە سەر گردی روگۆبا و گوندی تل ناسر. شەڕ هاتە ئاراوە، ژمارەی هەڤاڵان لە گردەکە زۆر کەمبو، دەبوایە خۆمان بگەیەنینە گردەکە. بەماوەیەکی کورت دوژمن هەموو ئەو رێگەیانەی کۆنترۆڵ کرد کە دەچوون بە رەو گردەکە. لەگەل ئەوەشدا دەبوایە ئێمە سەربکەوتینایە و هەڤاڵانمان لە گەمارۆ رزگار بکردایە. لە کۆتاییدا جۆگەیەکی ئاومان دۆزیەوە کە دەچووە گوندێکی دیکە و جۆگەکە بە دەوری گردەکەدا دەسوڕایەوە و بەناو ئەو جۆگەیەدا توانیمان بچینە روگۆبا و خۆمان بگەیەنینە هەڤاڵانمان.

تێدەگات لە شتێک روودەدات

کاتێک گەیشتینە گردەکە شوێنی خۆمان گرت و شەڕ بۆمایەکی زۆر بەردەوام بوو. لە کۆتاییدا دوژمن ناچار بوو بکشێتەوە. لەگەڵ کشانەوەی دوژمن گردەکە بە تانک و تۆپ بۆردومان کرا. سەرماش زیاتر دەبوو، تەنیا یەک دەستکێشم پێبوو ئەوەی تریانم ون کردبوو. جارجار دەمکردە دەستی راست و جارجاریش دەمکردە دەستی چەپم. دەمزانی شتێک روودەدات، بەڵام نەمدەتوانی لێی تێبگەم. لەبەر ئەوەی لە بیرکردنەوەی قوڵدابووم، ماوەیەکی زۆر تێنەپەڕیبوو بە دەنگی هاوەنێک بەئاگا هاتمەوە و هەستم کرد کە ئازارێک لە قۆڵمدایە. کاتێک سەری قۆڵمم کرد، دەبینم پێستێکی تەنک شان و هەنیشکمی پێکەوە بەستووەتەوە و خەریکە لێدەبێتەوە.

نەدەبووایە خۆم بەدەست دوژمنەوە بدایە

کاتێک قۆڵمم بینی زانیم کە لێدەکرێتەوە. من چۆن شەڕم بکردایە، چۆن چەکم هەڵبگرتایە و میلم بهێنابایەوە، کاتێک بیرم لەوانە دەکردەوە بە خۆمم وت، "سۆسن، چی دەبێت پێویستە بەهێز بیت و خۆ بەدەستەوە نەدەیت'. خوێنێکی زۆرم لەبەر رۆیشتبوو، وردە وردە لە هۆش خۆم دەچووم. زۆر ئامانجم هەبوو کە دەبوایە بیانهێنمە دی. لەبەر ئەوە خۆڕاگریم دەکرد. نەدەکرا خۆ بدەم بە دەست دوژمن و ژیان بە دوژمن ببەخشم".

هـ . ب