ده‌وڵه‌تی تورك داگیركه‌ر هێرشه‌كانی خۆی بۆ سه‌ر رۆژئاوا زیاد كردووه
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر گونده‌كانی منبج، كۆبانێ و شه‌هبای بۆردومان كرد. زیاتر له سه‌د گولـله‌ی ئاراسته‌ی ناوچه‌كه كردووه.
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر گونده‌كانی منبج، كۆبانێ و شه‌هبای بۆردومان كرد. زیاتر له سه‌د گولـله‌ی ئاراسته‌ی ناوچه‌كه كردووه.
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر، له‌گه‌ڵ چه‌ته‌كانی كه له داعش و ئه‌وانه‌ی وه‌ك داعش وان پێكهێنراوه هێرش ده‌كاته سه‌ر منبج، كۆبانێ و شه‌هبا. ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێر هه‌رێمه‌كه بۆردومان ده‌كات، به سه‌دان گولـله تۆپی هه‌ڵداوه.
دوای گونده‌كانی خراپ عه‌تۆ، زۆر مخار، به‌یاد، ئه‌حمه‌د مونیر و زیاره‌ت ئه‌مجاره‌یان بۆردومان كرایه سه‌ر گونده‌كانی سلفهت و شاخی مشته‌نور، هاوكات سوڕانه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی سیخوڕیش ئه‌نجام ده‌درێت. به ئاسمانی كۆبانێدا پێنج فڕۆكه‌ی سیخوڕی سوڕانه‌وه.
٢٠ گوڵله‌ی كاتیوشا به‌ره‌و گونده‌كانی هربون و سه‌موقای سه‌ر به شه‌هبا و ده‌وروبه‌ری به‌نداو شه‌هبا ئاراسته كران، زیاتر له ٢٠٠ جاریش تۆپ گیایه سه‌ر گونده‌كانی كۆبانێ و منبج.
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر گونده‌كانی ئوم دادات و ئارباكلوی منبج بۆردومان ده‌كات.
له هێرشی هاوكات بۆ سه‌ر ئه‌و گوندانه بنكه‌كانی حكومه‌تی شام كه له ناوچه‌ن بۆردومان ده‌كرێن. ده‌وترێت هێزه‌كانی حكومه‌تیش شامیش وه‌ڵامی هێرشه‌كان ده‌ده‌نه‌وه.
هـ . ب