ده‌وڵه‌تی تورك له مابه‌تا سێ ژنی رفاند
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له ناوچه‌ی مابه‌تای عه‌فرین ٣ ژنی رفاند. چاره‌نوسی رفێنراوه‌كان نازانرێت.
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له ناوچه‌ی مابه‌تای عه‌فرین ٣ ژنی رفاند. چاره‌نوسی رفێنراوه‌كان نازانرێت.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه خۆجێییه‌كان وه‌رگیراون، چه‌ته‌كانی ئه‌ل فاتحی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی تورك له گوندی مشته‌نور ٣ ژنی كوردیان رفاندووه.
ئه‌و ژنانه به ناوه‌كانی روقه‌یه مسته‌فا، هێڤین حه‌مید ئهلتۆنۆ و حه‌نیفه ئیراهیم رفێنراون، چاره‌نوسیشیان دیار نییه. به‌پێی رێكخراوی مافه‌كای مرۆڤی عه‌فرین ده‌وڵه‌تی تورك مانگی حوزه‌یران لانیكه‌م ٤٥ كه‌سی رفاندووه.
له شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا ده‌وڵه‌تی تورك ٣٤٦ كه‌سی رفاندووه كه ٣٠ كه‌سیان ژنن و ١٨ كه‌سیشی كوشتووه.
هـ . ب