ده‌وڵه‌تی تورك له سه‌رێكانی ٩ ماڵی رووخاند
له شاری كوردان سه‌رێكانی كه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه داگیركراوه، ٩ ماڵ رووخێنران.
له شاری كوردان سه‌رێكانی كه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه داگیركراوه، ٩ ماڵ رووخێنران.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوی كۆمیته‌ی كۆچبه‌رانی سه‌رێكانی ٢٢ی ئادار ل گوندی عێن عیسانی سه‌رێكانی ٩ خانوو رووخێنراون.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه كه هێرش و تاوانه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك و چه‌ته‌كانی له‌سه شاره داگیركراوه‌كان فاوانتر بوون و ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، "ل ٢٢ ی ئاداردا، هه‌ندێك گروپی چه‌ته‌كان به ناوی "هه‌مزه"ی سه‌ر به سوپای نیشمانی سوریا و به تایبه‌تی به هۆی هاتنی جه‌ژنی نورۆزه‌وه، ٩ ماڵی هاوولاتیانی گندی كانی ئه‌سپ (عێن عیسان)ی سه‌رێكانیان رووخاندووه. هه‌روه‌ها ته‌واوی ره‌ز و دێبه‌ره‌كانی گنده‌كیان تێكداوه، ئه‌مه‌ش به پاساوی ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌نه گۆرشه‌پانی سه‌ربازی و شوێنی په‌روه‌رده‌ی سه‌ربازی".
كۆمیته‌كه باسی له‌وه‌شكردووه، ئه‌و تاوانانه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك و چه‌ته‌كانی له سه‌رێكانی و گونده‌كانی، رق و توڕه‌یی به‌رامبه‌ر گه‌لانی هه‌رێمه‌كه‌یه كه داگیركاری ره‌تده‌كه‌نه‌وه و به تایبه‌تیش دژی گه‌لی كورد، نیشان ده‌دات.
كۆمیته‌كه هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه، "ئێمه وه‌ك كۆمیته‌ی كۆچبه‌رانی سه‌رێكانی ئه‌و كرده‌وه دژه مرۆییانه له به‌رامبه‌ر دانیشتووانی ره‌سه‌ن كه ماڵ و گونده‌كانیان ده‌ڕوخێنن و بیره‌وه‌رییه‌كانیان له‌ناو ده‌به‌ن، زۆر به توندی شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین. ئێمه داوا له كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌ین كه ئه‌ركی مرۆیی خۆی جێبه‌جێ بكات و ئه‌و گروپه چه‌كدارانه‌ی فه‌رمان له ده‌وڵه‌تی توركه‌وه وه‌رده‌گرن سزا بدرێن و كۆتایی به داگیركاری شاره‌كانمان بهێنن".
هه‌روه‌ها كۆمیته‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه تا كۆتاییهێنان به داگیركاری و گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌ل بۆ شاری سه‌رێكانی، تاوانه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك و چه‌ته‌كانی له هه‌رێمه داگیركراوه‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ین.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه، ئه‌و ماڵانه‌ی رووخێنراون، خاوه‌نه‌كانیان ئه‌م كه‌سانه‌ن: عه‌لی مسته‌فا حه‌مۆ كۆر، مه‌زڵوم عه‌لی مسته‌فا حه‌مۆ كۆر، دۆغان عه‌لی مسته‌فا حه‌مۆ كۆر، ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د حه‌مۆ كۆر، عه‌لی محه‌مه‌د حه‌مۆ كۆر، عه‌بید ئه‌لقادر محه‌مه‌د حه‌مۆ كۆر، مه‌حمود محه‌مه‌د حه‌مۆ كۆر، عه‌دنان محه‌مه‌د حه‌مۆ كۆر، عه‌زیز محه‌مه‌د حه‌مۆ كۆر، عه‌زیز مسته‌فا حه‌مۆ كۆر، فه‌رهاد عه‌زیز مسته‌فا حه‌مۆ كۆر، عه‌لی عه‌زیز مسته‌فا حه‌مۆ كۆر.
هـ . ب