ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر گوندێكی منبجی بۆردومان كرد
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر گوندێكی له باكوری منبج بۆردومان كرد و زیان به‌ر خانووه‌كان كه‌وت.
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر گوندێكی له باكوری منبج بۆردومان كرد و زیان به‌ر خانووه‌كان كه‌وت.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی منبج له‌باره‌ی هێرشه‌كانه‌وه راگه‌یه‌نراوێكی نوسراوی بڵاوكرده‌وه و باسی له‌وه‌كرد "بۆردومانه‌كه شه‌وی رابردوو كاتژمێر ١٩:١٠ ده‌ستیپێكردووه و تا ٠٧:٣٠ به‌رده‌وام بووه. به پێی ئاماری سه‌ره‌تایی ٩ تۆپ له نزیك ماڵی گوندنشینان كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه زیان به‌ر ماڵه‌كان كه‌وتووه".
ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی باسی له‌وه‌كرد، كه ده‌وڵه‌تی تورك له به‌رامبه‌ر دانیشتوانی گونده‌كانی نزیك له به‌ره‌كانی شه‌ڕ، تاوان ئه‌نجام ددا.
هـ . ب