دەمانەوێت ڕێبەرەکەمان لە نێو خۆماندا بێت
دانیشتووانی گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە گۆشەگیری دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رەتدەکەنەوە و رایدەگەیەنن، "ئێمە دەمانەوێت ڕێبەرەکەمان لە نێو خۆماندا بێت.''
دانیشتووانی گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە گۆشەگیری دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رەتدەکەنەوە و رایدەگەیەنن، "ئێمە دەمانەوێت ڕێبەرەکەمان لە نێو خۆماندا بێت.''
گەل باوەڕیان بە بیر و ڕامانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە، بەرپەرچی ئەو گۆشەگیریی و تاوانکارییە دەدەنەوە وا دەوڵەتی داگیرەکەری تورک دژی ڕێبەری گەلی کورد بەڕێوەی دەبات، هەروەها ناڕەزایەتییان دژی ئەم تاوانکارییە نیشان دا.
هاووڵاتییەک بە ناوی ئاڤێستا ئێلۆ گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بێدەنگی هێزە نێونەتەوەییەکانی بەرانبەر ئەم گۆشەگیرییە شەرمەزار کرد.
ئاڤێستا وتی: ''دەوڵەتی داگیرکەری تورک ناتوانێت ئیرادەی ئەو گەلانە کەرتوپەرت بکات وا باوەڕیان بە فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانە و ناتوانێت شۆڕشەکەیان تێک بدات.''
ئاڤێستا بەڵێنی ئەوەی دا کە تا ڕێبەری گەلی کورد عەبووڵا ئۆجالان ئازاد نەبێت لە تێکۆشان بەردەوام دەبن. ئاڤێستا وتی: ''ڕامانی ڕێبەرتیی وا لە نێو مێشکی ئێمەدا، ئێمە لە سەر ئەو ڕێبازە تێ دەکۆشین و تا ئازادیی جەستەیی ڕێبەر عەبدووڵا ئۆجالان نەیەتەدی، تێدەکۆشن.''
'ئێمە مافی خۆمان دەوێتەوە'
هاووڵاتییەکی تر بە ناوی سدیق مەحموود ڕەشۆ داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی کرد و وتی: ''گەرچی تەمەنێکی هەڵکشاوم هەیە، بەڵام خاوەندارێتیی لەم پرسە دەکەم و داوای ئازادی ڕێبەری خۆم دەکەم. من هەرگیز کۆڵ لەمە نادەم، دەبێت کۆمەڵی نێونەتەوەیی و ڕێکخستنەکانی مافی مرۆڤ فشار لە دەوڵەتی تورکیا بکەن تا ڕێبەرەکەمان ئازاد بکرێت.''
فەهمی محەمەدیش داوای ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانی کرد و ئاوا هاتە قسە: ''گۆشەگیریی و سزای قورس بەسەر ڕێبەرەکەماندا سەپێنراوە. لە ٢٥ـی ئاداری ٢٠٢١ـەوە هیچ زانیارییەک لەمەڕ ڕێبەر ئاپۆ نییە.''
فەهمی ئاوا درێژەی پێدا: ''مافی خۆمانە ئاگاداری ڕەوشی ڕێبەر ئاپۆ بین، ئێمە ئەم پێشێلکارییەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دژی ڕێبەرەکەمان ڕەت دەکەینەوە. دەمانەوێ لە نێو خۆماندا بێت، نەک زیندانیی بێت.''
' چارەنووسی ڕێبەرێتیی و گەل ئاوێتەی یەکترین'
هاوڵاتییەکی دیکە بە ناوی مستەفا محەمەد وتی: ''چارەنووسی گەل و ڕێبەرێتیی ئاوێتەی یەکترن. ئازادیی ئەو واتای ئازادیی گەلانی بندەست و ڕزگاریی هەرێمە داگیرکراوەکانە.''
دەربارەی ئامانجی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەم گۆشەگیرییە محەمەد ئاوا دوا: ''دەوڵەتی تورکی داگیرکەر نایەوێت گەلی کورد پێشبکەوێت و ئازاد بێت، لە ڕێی گۆشەگیری سەر ڕێبەرەکەمانەوە هەوڵ دەدات پاکتاو و کەرتوپەرتمان بکات، هیوادارم ڕێبەرەکەمان ئازاد بێت و لەگەڵ ئەوەشدا جگە لە ئازادیی ڕیبەرێتیی داوای هیچ شتێکی تر ناکەم''.
هـ . ب