دەسپێشخەریی گەلی هەرێمی جەزیرە یەکەمین چالاکی ئەنجامدا
دەسپێشخەریی گەلی هەرێمی جەزیرە کە بەرنامەی چالاکییەکانی لەگەڵ داخوازی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕاگەیاند، ئەمڕۆ یەکەم چالاکیی خۆی ئەنجامدا.
دەسپێشخەریی گەلی هەرێمی جەزیرە کە بەرنامەی چالاکییەکانی لەگەڵ داخوازی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕاگەیاند، ئەمڕۆ یەکەم چالاکیی خۆی ئەنجامدا.
دەستپێشخەریی گەلی هەرێمی سیزیر دوێنێ (٩ی ئەیلول) بەرنامەی چالاکییەکانی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕاگەیاند. لە بەرنامەکەدا چالاکیی و ڕێپێوان لە سەرجەم شارەکانی ناوچەکە بە دروشمی "ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەری ئاشتییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین" بەڕێوەدەچێت. ئەمڕۆ بە کۆنفرانسێک لە دێریک دەستی پێکرد و سبەی بە ڕێپێوانێکی جەماوەری کۆتایی دێت.
خێوەتی چالاکییەکە لەپێش مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی دێرک هەڵدرا و وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵواسرا. بە سەدان دانیشتووی شار و گوند و شارۆچکەکان و نوێنەری مەجلیس و دامەزراوەکان بەشدار بوون.
دەسپێکی چالاکییەکە، ئەندامی دەسپێشخەریی گەل لە دێرک، حوسێن ڕەمەزان، باسی لە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد.
ڕەمەزان گوتی: ""ئایدیاکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لەدەرەوە دوورخرایەوە. گۆشەگیری دژی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان گۆشەگیرییە لە دژی هەموو مرۆڤایەتی. بێدەنگی هێز و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان شەرمەزار دەکەین کە بانگەشەی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ دەکەن. تێکۆشان بەرز دەکەینەوە تا بەدیهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەرێتی".
ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی دێرک، محەمەد شەریف، گوتی: "ڕێبەرێتی تێکۆشانی بۆ هەموو گەلانی ستەملێکراو کرد تا بگەن بە ئازادی خۆیان، ژیانی خۆی تەرخان کرد بۆ بەدیهێنانی دیموکراسی".
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستار، شادیە یوسف، بە پشت بەستن بە ئایدیاکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و تێگەیشتن و جێبەجێکردنیان لە جڤاکدا، ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مومکینە.
ئەندامی پەیەدە، شەعبان فارس، داوای کرد لەپێناو تێکشکاندنی پلان و پیلانگێڕییەکان دژی گەل و کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری یەکگرتوو بن.
چالاکییەکە بە خوێندنەوەی هەڵبەست و سترانی شۆڕشگێڕانە بەردەوام بوو.