دەستدرێژیکردنە سەر مناڵێکی تر لە عەفرینی داگیرکراو

سەرچاوەیەک لە کانتۆنی عەفرینی داگیرکراو ڕایگەیاند، سەرچەتەیەکی سەر دەوڵەتی داگیرکەری تورک، دەستدرێژی کردۆتە سەر کچۆڵەیەک (١٤ ساڵ)، لەکاتێکدا هەفتەیەک نابێت چەتەکانی داگیرکەری تورک دەستدرێژییان کردۆتە سەر مناڵێکی تر.

سەرچاوەکە بە ئاژانسی هەواڵی هاوار ڕادەگەیەنێت، دەستدرێژی کراوەتە سەر مناڵێکی ١٤ ساڵە، لەلایەن سەرچەتەیەکی «جەیش ئەلئیسلام»ـی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک، بەناوی سەڵاح قاسم (٥٤ ساڵ).

بەگوێرەی سەرچاوەکە، مناڵەکە خەڵکی حەلەبە و لەگەڵ خێزانەکەی لە عەفرینی داگیرکراو دەژین.

هەروەها ڕایگەیاند، سەرچەتە دەستدرێژیکارەکە خەڵکی گەڕەکی بەرزەی شاری دیمەشقە.

لەماوەی کەمتر لە هەفتەیەک، لە هەرێمە داگیرکراوەکانی ژێر دەستی تورکیا، دەستدرێژی کراوەتە سەر دوو مناڵ. لە ٢ ی ئایار، سەرچەتەیەک لە چەتەکانی «سوڵتان سلێمان شا»ـی ناسراو بە «ئیمشات» دەستدرێژی کردۆتە سەر مناڵێک (١٠ ساڵ) لە شارۆچکەی شیێ لە عەفرینی داگیرکراو.

ف.ق