دەوڵەتی داگیرکەری تورک ١٥ گوندی بۆردومان کرد

سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی ١٥ گوندی ناوچەی عەفرین-شەهبایان بۆردومان کرد.

سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بەدرێژایی شەوی ڕابردوو گوندەکانی کانتۆنی عەفرین- شەهبا، سوارخە، مەرەناز، مالکیە، تات مەرەش، منخ، عەین دقنێ، بێلونییە، شێخ عیسا، هەربل، ئوم حۆش، تل مەقید، تل چاچان، شیالە و تل ڕەحالیان بۆردومان کرد.

هەروەها بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا جوڵەی فڕۆکەی سیخوڕی هەبووە. بۆردومانی گوندەکان جار جار بەردەوامی هەیە.