دەوڵەتی داگیرکەری تورک دار زەیتونەکان دەبڕێتەوە و کۆڵۆنی بونیاد دەنێت

دەوڵەتی داگیرکەری تورک، پاش بڕینەوە دار زەیتوونەکان، بە هاوکاری گرووپە ئیخوانییەکان کۆڵۆنی نوێ (یەکەی نیشتەجێبوونی داگیرکەری) بونیاد دەنێت.

بەگوێرەی سەرچاوەکان لە عەفرینی داگیرکراوەوە، داگیرکەری تورک بە هاوکاری گرووپە ئیخوانییەکان کۆڵۆنی نوێ لە گوندی مەتینا لە شارۆچکەی شەرای سەر بە کانتۆنی عەفرینی داگیرکراو بونیاد دەنێت، پاش ئەوەی لەگەڵ چەتەکانی سەدان دار زەیتوونیان بڕییەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، ئەو زەوییەی دەستی بەسەردا گیراوە موڵکی هاوڵاتییەکە بەناوی خەلیل عەبدوڵا، کە بەزۆر ئاوارەی کانتۆنی شەهبا کراوە، بڕیار وایە ١٥٠ ماڵ بونیاد بنرێت.

هەروەها نیشتەجێکراوە بیانییەکان داری زیاتر دەبڕنەوە بەمەبەستی فراوانکردنی کۆڵۆنییەکە و فرۆشتنی دارەکە.