دەوڵەتی داگیرکەری تورک زیاتر لە ٢٠٠ جار بە هاوەن هێرشی دژی شێراوا ئەنجامدا

دەوڵەتی داگیرکەری تورک زیاتر لە ٢٠٠ جار بە هاوەن هێرشی لەدژی هەریمی نێوان گوندەکانی بێنێ و عاقیبی سەر بە ناوچەی شێراوای عەفرین کرد.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک دوێنێ شەو کاتژمێر ٠٢:٤٧ بە تۆپی هاوەن، هەرێمەکانی نێوان گوندەکانی بێنێ و عاقیبی سەر بە ناوچەی شێراوای عەفرینی تۆپباران کرد.

بەگوێرەی زانیاریەکان لەو کاتەوە و تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٢٠٠ گولە هاوەن بەر هەرێمەکە کەوتوون.

ف.ق