دەوڵەتی توک دوو کەسی لە عەفرین ڕفاند

زانرا کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک چەند ڕۆژێک ئەبێت، دوو کەسی لە عەفرین ڕفاندووە.

ئاشکرابووە کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک پێش شەش ڕۆژ دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی عارف محمەد گەدلۆی ٥٢ ساڵ و محمەد فاروق گەدلۆی ٥٨ ساڵانی لە ماڵەکەی خۆیاندا لە گوندی جەلەمێی ناوچەی جندرێسێ عەفرینی داگیرکراو ڕفاندووە.

هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەو دوو هاوڵاتییە نیە.