دەوڵەتی تورک ٢ سەربازی ڕژێمی شام دەکوژێت

دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر خاڵی هێزەکانی ڕژێمی شام لە مەنبەج. لە هێرشەکە ٢ سەرباز کوژران و ٤ بریندار بوون.

سوپای تورک و چەتەکانی، ئەمڕۆ سەرلەبەیانی گوندەکانی باکوری شاری مەنبەجیان تۆپباران کرد. بەگوێرەی زانیارییەکان، خاڵەکانی هێزەکانی ڕژێمی شام لە گوندەکانی تۆخان و عەون دادات لە باکوری شاری مەنبەج، بە تانک و تۆپ کراونەتە ئامانج.

بەپێی زانیارییەکان، لە ئەنجامی هێرشەکەدا، ٢ سەربازی ڕژێمی شام کوژراون و ٤ سەرباز بریندار بوون.