دەوڵەتی تورک ٤ کەسی ڕفاند، داوای فیدیە دەکات
دەزگا هەواڵگرییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە کانتۆنی عەفرین، ٤ کەسیان ڕفاند.
دەزگا هەواڵگرییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە کانتۆنی عەفرین، ٤ کەسیان ڕفاند.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە خۆجێییەکانەوە دەستکەوتوون، دەزگای هەواڵگری دەوڵەتی تورک (میت) لە گوندی دادینای سەر بە ناوچەی ڕاجۆی کانتۆنی عەفرین، کە لە ساڵی ٢٠١٨ەوە داگیر کراوە. ٢ گوندنشین بە ناوەکانی حەمید حەمید کێنجۆ و سەعید عەبدۆ عوسمان -یان ڕفاندووە.
ھەروەھا ھێزە میلیشیاکانی دەوڵەتی تورک بەناو "پۆلیسی سەربازی" لە ناوچە داگیرکراوەکان، ڕۆژی ٣١ی تەمووز لە گوندی چۆلاقای سەر بە جندرێس کەمال مەحیەدین (تەمەن ٢٢ ساڵ) و لە گوندی مارات عومەر عەلی (تەمەن ٢٥ ساڵ)یان ڕفاندوە.
ھەر بەگوێرەی ئەو زانیاریانە، لە بەرامبەر ئازادکردنی ئەو دوو کەسەدا داوای ٧٠٠ دۆلار فیدیەیان لە بنەماڵەکانیان کردوە.
ژ.ن