دەوڵەتی تورک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردومانی گوندێکی تل تەمری کرد

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، گوندی تەویلا-ی سەر بە تل تەمری لە کانتۆنی حەسەکە بۆردومان کرد.

بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێیەکان، گوندی تەویلا لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە بۆردومان کراوە.

تا ئێستا زانیاری لەبارەی زیانەکانی ئەو هێرشە نەخراوەتەڕوو.

هـ.ب