دەوڵەتی تورک بارەگای سوپای سوریای لە تەل رەفعەت بۆردومان کرد

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، بارەگایەكی سوپای سوریای لە سەنتەری شارۆچکەی تل ڕەفعەت بۆردوومان کرد.

ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاویكردەوە، لە کاتژمێر ٠٩:٠٠ بە کاتی ناوچەکە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک ناوەندی تل ڕەفعەتی بۆردومان کرد.

دوای ئەو بۆردوومانە، دووبارە فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی دوڵەتی تورك ناوەندی تل ڕەفعەتیان بۆردومان كرد و بارەگایەكی سوپای سوریایان كردە ئامانج و دوو سەرباز برینداربوون.

ف.ق