دەوڵەتی تورک گەنجێکی کوردی کوشت

گەنجێک بە ناوی رۆدی سلێمان کە خەڵکی تربەسپی بوو، لە نزیک زاخۆی باشووری کوردستان لە لایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە کوژرا.

بنەماڵەی رۆدی سلێمان بە ئاژانسی هەواڵی هاوار (ئانها)یان راگەیاندووە کە کوڕەکەیان بە ناوی رۆدی سلێمان ئەحمەد بۆ ئەوەی بچێتە ئەوروپا رووی کردبووە زاخۆی باشووری کوردستان. بنەماڵەکە رایانگەیاند کە رۆدی لەلایەن سەربازانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە کوژراوە.

رۆدی سلێمان ئەحمەد تەمەن ٢٥ ساڵ لە دایکبووی گوندی سحای گەورەی ترببەسپی بوو.

هـ . ب