دەوڵەتی تورک گوندەکانی شەهبا و شێراوای تۆپباران کرد

دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی ئاقیب، سۆخاناک، زڕنەعیت، میاسە و بێنێی ناوچەی شێراوای کانتۆنی عەفرینی تۆپباران کرد.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی ئاقیب، سۆخاناک، زڕنەعیت، میاسە و بێنێی ناوچەی شێراوای کانتۆنی عەفرینی تۆپباران کرد.

هەروەها گوندەکانی عەین دەقنە، بێلونیێ و فڕۆکەخانەی منخی هەرێمی شەهبا کرانە ئامانج. بەگوێرەی زانیاریەکان تاوەکو ئێستا نزیکەی ٥٤٥ تۆپ بەر هەرێمەکە کەوتوون. بەوهۆیەوە زیانێکی زۆری مادی بەر ماڵی دانیشتووانەکە کەوتووە.

ناوەندی هێزەکانی حکومەتی دیمەشقیش کرایە ئامانج.

ف.ق