دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر شەهبا: ٢ سەربازی حکومەتی دیمەشق کوژران

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشی کردە سەر گوندێکی هەرێمی شەهبا. لە بۆردومانی خاڵێکی هێزەکانی حکومەتی دیمەش ٢ سەرباز کوژران.

سوپای تورکی داگیرکەر لەگەڵ چەتەکانی خۆی بۆردومانی خاڵێکی هێزەکانی حکومەتی دیمەشقیان لە گوندی تل مەدیقی شەهبا کرد.

لە ئەنجامدا دوو سەربازی حکومەتی دیمەشق کوژران.

لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە کانتۆنی عەفرین-شەهبا لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا ٣ سەربازی حکومەتی دیمەشق و دانیشتوویەکی ناوچەکە گیانیان لەدەستداوە.

هـ . ب