دەوڵەتی تورک کەسێکی دیکەی لە عەفرین ڕفاند

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، کەسێکی دیکەی ڕفاند، کە خەڵکی ناوچەی شەرای سەر بە عەفرینە.

سەرچاوەیەک لە کانتۆنی عەفرینی داگیرکراو رایگەیاند، هاوڵاتییەک بە ناوی "ڕەشید عەبدۆ داود" خەڵکی گوندی دێرسوانی سەر بە ناوچەی شەرا، کاتێک لە تورکیاوە گەڕاوەتەوە بۆ گوندەکەی، لەلایەن چەتەکانەوە ڕفێندراوە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستووەتەڕوو، ڕەشید بەرلەوەی بگەڕێتەوە بۆ گوندەکەی، بۆ ماوەی ٦ مانگ لە تورکیا دەستبەسەر کرابوو.

لەدوای داگیرکردنی کانتۆنی عەفرین، لەلایەن دەوڵەتی تورک و گرووپە چەتەکانیەوە، ڕفاندن و بێسەروشوێنکردنی ھاوڵاتیانی کورد بووەتە دیاردەیەکی ڕۆژانە و ژمارەیەکی زۆریان لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەستداوە و بەشێکیشیان لەبەرامبەر وەرگرتنی فیدیە ئازاد کراون.

ژ.ن