دەوڵەتی تورک لە عەفرین ٢ هەزار داری بڕیەوە
چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عەفرین زیاتر لە ٢ هەزار داریان بڕیەوە
چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عەفرین زیاتر لە ٢ هەزار داریان بڕیەوە
چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک (محەمەد ئەلفاتیح، لیوا سەرمەرقەند و لیوا ئەلوەقاس) لە دارستانەکانی نێوان ناوچەی شیێ و جندرێس زیاتر لە ٢ هەزار داریان بڕیەوە.
راگەیەنرا کە چەتەکان بە سەرۆکایەتی سەرچەتەیەک بەناوی ئەبوحسێن دارەکانیان بڕیوەتەوە و بۆ فروشتن بۆ تورکیایان رەوانە کردووە.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە رۆژی داگیرکردنی عەفرینەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٣٢٧ هەزار داریان بڕیوەتەوە و ١٧ هەزار داریان سوتاندووە.
ف.ق