دەوڵەتی تورک لە عەفرین کەسێکی دیکەی ڕفاند

دەوڵەتی تورک لە ناوچەی شەرای عەفرینی داگیرکراودا کەسێکی دیکەی ڕفاند.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە ناوچەی شەرای عەفرینەوە بە دەستمان گەیشتوون، دەزگای هەواڵگریی تورک (میت) هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵێک لە گوندی دێر سێوان لە ناوچەى شەرای عەفرین و لەو هەڵکوتانەدا کەسێکیان بە ناوی حسێن هدک ڕفاندووە.

چەتەکانی میت ئەو هاووڵاتییە ڕفێندراوەیان بۆ شوێنێکی نادیار بردووە و تا ئیستا چارەنووسی نادیارە.

ژ.ت