دەوڵەتی تورک لە عەفرین کەسێکی دیکەی ڕفاند

چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە عەفرین کەسێکی دیکەیان ڕفاند.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە خۆجێییەکان دەستکەوتوون، چەتەکانی "حمزە"ی سەر بە دەوڵەتی تورک، ڕۆژی ٩ی ئەیلول، لە گوندی کیماری سەر بە شێراوا کەسێکیان بە ناوی 'محەمەد حەنان حسێن'یان ڕفاندووە. تا ئێستا نازانرێت ناوبراو بۆ کوێ گواستراوەتەوە.

لە سەرەتای مانگی ئەیلولەوە کەسانێکی زۆر لە عەفرین ڕفێندراون. ڕۆژی ٥ی ئەیلول دەزگای هەواڵگریی تورک (میت) لە ناوچەی ڕاجۆی عەفرین، کەسێک بەناوی 'عیسمەت محەمەد'یان بۆ جاری دووەم ڕفاندەوە.

لە ماوەی ٨ مانگدا ٢٧٠ کەس ڕفێندراون

لە عەفرین کە لە ساڵی ٢٠١٨ەوە لەلایەن دەوڵەتی تورک داگیرکراوە، ڕژێمێکی تیرۆریستی دامەزراوە. بەپێی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین-سوریا، لە مانگی ئابدا، چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک ٦٢ کەسیان ڕفاندووە، کە ٦ کەسیان ژن بوون و چەتەکان دەستدرێژیان کردووەتە سەر یەکێک لەو ژنانە. ھاوکات بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ، لە ماوەی هەشت مانگی ئەمساڵدا، لانیکەم ٢٧٠ کەس ڕفێندراون.

ژ.ن