دەوڵەتی تورک لە عەفرین سێ کەسی دیکەی رفاند

دەوڵەتی تورک لە هەرێمی عەفرینی داگیرکراو لەسەر دەستی چەتەکانی خۆی کە بە 'پۆلیسی سەربازی' ناوسراون لە ناوچەی راجۆ و شەرا سێ کەسی رفاند.

بە گوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوە خۆجێییەکان ١٠ی نیسان لە گوندی مۆسکای راجۆ محەمەد عزەدین عەلی تەمەنی ٣١ ساڵی رفاندووە.

حسێن مستەفا نوری حدێک خەڵکی گوندی دێرسەوانی ناوچەی شەرا و لە گوندی مەریکێش ئاریان محەمەد خەلیل رفێندراون و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکانیاندا گیراوە.

رفاندن، کوشتن و دزی لە عەفرینی داگیرکراو بوونە کردەوەی رۆژانە و بەردەوامی دەوڵەتی تورک.

هـ . ب