دەوڵەتی تورک لە گرێ سپی گەنجێکی دیکەی کوشت

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە کانتۆنی گرێ سپی گەنجێکی سەر بە عەشیرەتی ئێلا جیسی عەرەبی کوشت.

بە گوێرەی زانیارییە خۆجێییەکان چەتەکانی ئەبو ئەمیر و ئەبو ئەحمەد ئەلشامی سەر بە فیرقەی سێهەمی دەوڵەتی تورک لە کانتۆنی گرێ سپی هێرشیان کردووەتە سەر گەنجێک.

محەمەد خەلیل ئەل محەمەد لە عەشیرەتی ئێلا جیس لە ئەنجامی هێرشەکەدا کوژراوە.

لەدوای ئەو هێرشە ئاڵۆزی لە ناوچەکە دروست بووە. ئێلا جیسی عەرەبی داوادەکەن کە بکوژەکەیان رادەست بکرێت.

هـ . ب