دەوڵەتی تورک لە جەندریسە ٢ کەسی ڕفاند
چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندەکانی ناوچەی جەندریسەی عەفرین ٢ کەسیان ڕفاند.
چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندەکانی ناوچەی جەندریسەی عەفرین ٢ کەسیان ڕفاند.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ناوچەکە، دەوڵەتی تورک هەریەک لە هەیسەم ڕافع ئۆسۆ و لە گوندی (کەفەر دەلەی سەروو) و هەیسەم موحەمەد جومعە لە گوندی (گازی) دەڕفێنن. هەردووکیان براونەتە شوێنێکی نادیار و چارەنووسیان نەزانراوە.
لەماوەی ٧ مانگدا زیاتر لە ٢٠٠ کەس ڕفێنراون
دەوڵەتی تورک لە ساڵی ٢٠١٨ ـەوە عەفرینی داگیرکردووە، ڕژێمێکی تیرۆریستی لەوێدا ئاوا کردووە.
لە ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین_سوریا هاتووە کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ٧ مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣، لانی کەم ٢٠٨ کەسی ڕفاندووە. هەر لەو ماوەیەدا، لانی کەم ١٣ کەس کوژراون و ١٧ هەزار دار بڕاون.
ڕاپۆرتەکە دەڵێت: "دەوڵەتی داگیرکەری تورک چەندەها جۆری تاوانی ئەنجامداوە، وەک کۆمەڵکوژی، ڕفاندن، توندوتیژی، باج، دەست بەسەرداگرتنی ماڵ و موڵکی گەل، فرۆشتنەوەی شتە دەست بەسەرداگیراوەکان لە بازاڕدا، پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ".