دەوڵەتی تورک لە منبج ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی کردە ئامانج: کەسێک برینداربوو

ناوەندی راگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازی منبج رایگەیاند کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فرۆکەی بێفرۆکەوانی هێرشبەر ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە کەسێک برینداربووە.

ناوەندی راگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازی منبج رایگەیاند کە ١٦ی تەمووز نزیک کاتژمێر ١١:٣٠ سوپای تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی بێفرۆکەونی هێرشبەر ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی کردووەتە ئامانج.

هەروەها راشیگەیاندووە کە هێرشەکە لە گوندی حەسەن ئاغا لە باشووری منبج ئەنجامدراوە و ئەوەشی خستووەتەڕوو کە هاووڵاتییەک بە ناوی ئەحمەد جاسم بە سوکی بریندار بووە.

روونیشکراوەتەوە کە جاسم دوای وەرگرتنی چارەسەری  پزیشکی، نەخۆخانەی جێهێشتووە.

هـ . ب