دەوڵەتی تورک لە مەنبەج ئۆتۆمبیلێکی شەڕڤانانی یەپەژەی کردە ئامانج
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە باشوری مەنبەج ئۆتۆمبیلێکی کردە ئامانج و سێ شەڕڤانی یەپەژە شەهیدبوون.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە باشوری مەنبەج ئۆتۆمبیلێکی کردە ئامانج و سێ شەڕڤانی یەپەژە شەهیدبوون.
بەگوێرەی زانیارییەکان، دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر ڕێگەی هەرێمی حەتەبات لە گوندەکانی باشوری مەنبەج بە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان ئۆتۆمبیلێکی کردۆتە ئامانج.
بەگوێرەی مەجلیسی ڕاگەیاندنی مەجلیسی سەربازی مەنبەج، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای داگیرکەری تورک ئۆتۆمبیلێکی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە)ی کردۆتەوە ئامانج، لە ئەنجامدا ٣ شەڕڤانی یەپەژە شەهید بوون.