دەوڵەتی تورک لە ناوچەی جندرێس ٧ کەسی ڕفاند

دەزگای ھەواڵگری میت-ی سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، لە ناوچەی جندرێس ٧ کەسی ڕفاند.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە ناوچەکەوە دەستکەوتوون، دەزگای ھەواڵگری میت-ی سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، ٧ هاوڵاتیی خەڵکی ناوچەی جندرێسی سەر بە کانتۆنی عەفرینی داگیرکراوی ڕفاندووە و لەبەر چاوی بنەماڵەکانیان سووکایەتییان پێکردوون.

بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو کەسانە ڕفێندراون: عەگید محەمەد عەبدۆ (٣٣ ساڵ) و بەشار فازل وەیسی لە ناوەندی جندرێس، عەبدولحەمید مستەفا خەلیل (٢٦ ساڵ)، جومعە محەمەد کەلخۆ (٢٥ ساڵ)، محەمەد محەمەد تۆبال (٣٤ ساڵ)، مستەفا محەمەد جۆلاق (٢٤ سال) و فەرهاد فایەق حەموش خەڵکی گوندی چەلەم-ی سەر بە جندرێسن.

سەرچاوە خۆجێیەکان ڕایانگەیاندووە، چارەنووسی ئەو کەسانەی ڕفێنراون نادیارە.

ژ.ن