دەوڵەتی تورک لە قامشلۆ ئۆتۆمبێڵێکی کردە ئامانج

لە شاری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان درەنگانی شەری رابردوو، درۆنێکی تورک هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێڵێک.

بەگوێرەی زانیاریەکان، درۆنێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کاتژمێر ١:٤٥ خولەکی شەوی رابردوو لەسەر سنوری ناوچەی نسێبین، لەسەر رێگەی هیزامی قامشلۆ ئۆتۆمبێڵێکی بۆردومان کرد.

لەبارەی هێرشەکە زانیاری زیاتر بەدەست نەهێندراوە.

ف.ق