دەوڵەتی تورک لە راجۆی عەفرین ژنێکی ڕفاند

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ناوچەی راجۆی عەفرین ژنێکی بەناوی ئیلهام عەبدولرەحمان ڕفاند.

چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە ناوی پۆلیسی سەربازی کە گروپێکی چەتەگەری و تاوانە، لە ناوچەی راجۆی عەفرین ژنێکیان بە ناوی ئیلهام عەبدولرەحمان  سلێمان ڕفاند کە تەمەنی ٤٢ ساڵە.

بەپێی زانیاریەکان، ئیلهام عەبدولرەحمان، بۆ زیندانی مەرعاتی ناوەندی عەفرین براوە. ئەو ژنە دایکی ٥ منداڵە.

عەبدۆ کارک هاوسەری ئیلهام عەبدولرەحمانیش چەند ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن داگیرکەرانەوە ڕفێنرابوو و چارەنووسی ئەویش نادیارە.

ف.ق