دەوڵەتی تورک لە عەین عیسا هێرشی کرد، هاوڵاتییەک بریندار بوو

فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی کردە گوندی سەفاویەی عەین عیسا، هاوڵاتییەک بریندار بوو.

فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی کردە گوندی سەفاویە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەندی ناوچەی عەین عیسا، لە ئەنجامی هێرشەکەدا، هاوڵاتییەک بە ناوی قەبەن عەزیز ئەلخەلیل بریندار بوو.

بریندارەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی ڕەقە کراوە.