دەوڵەتی تورک لە عەین عیسا کۆمەڵکوژی کرد: ٣ کەس شەهیدبوون

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گوندی ئەلشرکێی رۆژهەڵاتی عەین عیسا سێ ئەندامی یەک بنەماڵەی شەهید کرد و سێ ئەندامی دیکەی بنەماڵەکەش برینداربوون.

سوپای تورکی داگیرکەر دوێنێ گوندی عەلسرکی رۆژهەڵاتی عەین عیسای تۆپباران کرد. لە ئەنجامی تۆپبارانەکەدا لە بنەماڵەی ئیسماعیل هادی ئەلخەلاوی ٣ کەس شەهیدبوون، ٣ کەسیش برینداربوون. بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی رەقا.

ناوی شەهیدەکان بەم ۆرەیە: هیبا ئەل خەلاوی تەمەن ١٠ ساڵ، عەبدوڵا تەمەن ٣ ساڵ و دایەگەورەیان بە ناوی دۆزا تەمەن ٦٠ ساڵ.

هەروەها مەلەک تەمەن ١٢ ساڵ، تەحانی تەمەن پێنج ساڵ و دایکیان بە ناوی حەیا عومەر تەمەن ٢٥ ساڵیش برینداربوون.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەر لە ئێستاش لە گوندەکانی دەوروبەری عەین عیسا ٥ کۆمەڵکوژی ئەنجامدابوو، تیایدا بە دەیان کەس شەهید و بریندار ببوون. ئەو کۆمەڵکوژیانەی داگیرکەران لەو ناوچەیە ئەنجامیانداون: کۆمەڵکوژی سەوافیە، ئەل دبس، ئەل ئیلێمات، مەزرەیا قرتاج.

هـ . ب