دەوڵەتی تورك لەعین عیسا دوو منداڵی بریندار كرد

دەوڵەتی داگیركەری تورك هێرشی كردە سەر گوندەکانی عەین عیسا و لەئەنجامی بۆمبارانكردنی گوندەكاندا دوو منداڵ بریندار بوون.

دەوڵەتی داگیركەری تورك هێرشی كردووە سەر گوندی خربە ئەلبێدای سەر بەعین عیسا لەرۆژئاوای كوردستان.

 لەهێرشەكەدا دوو منداڵ بەناوەكانی محەمەد خەلیل حەسەن تەمەن ١٢ ساڵی و ئەیمەن حەسەن تەمەن ١٢ ساڵ بریندار بوون.

بەگوێرەی زانیاریەكان، دەوڵەتی داگیركەری تورك لەكاتژمێر یازدەی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، گۆڕەپانی پشوودان لە سەقر، رێگای نێونەتەوەیی ئیم ٤، كامپی عەین عیسا و گوندی مەلەكێ سەر بەعین عیسایان تۆپباران كردووە.

ژ.ت