دەوڵەتی تورک منبج و تل ڕەفعەت و شەهبای تۆپباران کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ منبج و تل ڕەفعەت و شەهبای بۆردوومان کرد.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ منبج و تل ڕەفعەت و شەهبای بۆردوومان کرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی ئەنجومەنی سەربازی منبج، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە تۆپ و هاوەن گوندەکانی ئوم ئەدسە، ئوم جلود، سەیادە و باک وێرانی لە باکوری ڕۆژئاوای شارەکە بۆردوومان کردووە. ڕاشیگەیاندووە، بەلانیکەمەوە ١٥ تۆپ بەر ئەو گوندانە کەوتوون.
لە کاتی هێرشەکەدا و لە کاتژمێر ٠٩:٠٠ بە کاتی ناوچەکە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک ناوەندی تل ڕەفعەتی بۆردوومان کرد. تا ئێستا دەربارەی زیانەکانی هێرشەکە زانیارییەکی ڕوون لە بەردەستدا نییە.
هەروەها کاتژمێر ٠٨:٤٠ خولەکی ئەم بەیانییە بەکاتی ناوچەکە، گوندەکانی بێلونیە و عەین دەقنە لەکانتۆنی شەهبا و دەوروبەری ناوچەی تل ڕەفعەت بۆردومانکران.
ژ.ت