دەوڵەتی تورک پڕۆژەیەکی ئاوی خواردنەوەی لە زرگان کردە ئامانج
لە درێژە ھێرشەکانی بۆسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، سوپای تورکی داگیرکەر پڕۆژەیەکی ئاوی خواردنەوەی لە ناوچەی زرگان کردە ئامانج.
لە درێژە ھێرشەکانی بۆسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، سوپای تورکی داگیرکەر پڕۆژەیەکی ئاوی خواردنەوەی لە ناوچەی زرگان کردە ئامانج.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست کەوتوون، کاتژمێر ١٠:٠٠ بە کاتی ناوچەکە، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشی کردووەتە سەر گوندی مەرزی سەر بە شارۆچکەی زرگان لە کانتۆنی حەسەکە.
هێزەکانی داگیرکەر، پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەیان کردووەتە ئامانج و پڕۆژەکە زیانی ماددی بەرکەوتووە.
ئەو ھێرشەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەکاتێکدایە، ڕۆژی ۹ی ئاب، لە گوندی شرکێ لە ڕۆژهەڵاتی عەین عیسا، ماڵێکی کردە ئامانج و لە ئەنجامی ھێرشەکەش ۳ ئەندامی بنەماڵەیەک گیانیان لەدەستدا و ۳ ئەندامی دیکەی ھەمان بنەماڵە بریندار بوون.
ژ.ن