دەوڵەتی تورک شەرا و شیراوای تۆپباران کرد
دەوڵەتی تورک جارێکی دیکە ناوچەکانی شەرا و شیراوای کانتۆنی عەفرینی تۆپباران کرد.
دەوڵەتی تورک جارێکی دیکە ناوچەکانی شەرا و شیراوای کانتۆنی عەفرینی تۆپباران کرد.
بەپێی زانیاریەکان، دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی قنەتیر و بورج قاسی شێراوا و گوندەکانی ئەلقەمیە و مەرەنازی شەرای تۆپباران کردووە. زانیاری لەبارەی زیانەکانی نەزانراوە.
شەوی ١ی ئەیلول گوندەکانی عەرەب حەسەن و سەیادە و ئەلدەندەنیەی منبج تۆپبارانکران. هەمان رۆژ گوندی سەیادەی باکوری رۆژئاوای منبج و ماڵێکی خەڵکی مەدەنی رووخێنرا.
١ی ئەیلول هەروەها گوندەکانی نەیرابیە و زۆزانی کانتۆنی شەهبا تۆپبارانکران.
دەوڵەتی تورک لە مانگی ئابدا هێرشەکانی بۆسەر شەهبام عەین عیسا، گرێ سپی و عەفرینی چڕتر کردەوە. بەم شێوەیە تاوانی گەورە لەدژی خەڵکی مەدەنی ئەنجام دەدات.
مانگی رابردوو لە عەفرین و شەهبا هەموو رۆژێک هێرش ئەنجامدەدرا.
بەپێی دانیال کۆبانێ فەرماندەی ئەنجومەنی سەربازی گرێ سپی، داگیرکەران لە مانگی ئابدا ٦٠ جار ئاگربەستیان لە گرێ سپی پێشێل کردووە.
ف.ق