دەوڵەتی تورک شێراوای بۆردومان کرد؛ کەسێک بریندار بووە

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆردوومانی گوندی ئاقدەی ناوچەی شێراوای کرد. لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا کەسێک بریندار بوو.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆردوومانی گوندی ئاقدەی ناوچەی شێراوای عەفرینیان کرد.

 لە بۆردوومانەکەدا ئۆتۆمبیلێک بەرکەوتووە و لە ئەنجامدا کەسێک بەناوی هەیسەم عەبدولڕەحمان (تەمەن ٤٢ ساڵ) بریندار بووە.