دەوڵەتی تورک تلرەفعەتی تۆپباران کرد

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەوروبەری تلرەفعەتی تۆپباران کرد. جموجۆڵی ئاسمانیش لە ناوچەکە بەردەوامە.

بە گوێرەی زانیارییەکان کاتژمێر ٠٩:٠٠ بە کاتی هەرێمەکە دەوڵەتی تورکی تلرەفعەتی تۆپباران کردووە.

راگەیەندرا کە هاوکات لەگەڵ بۆردومانەکە فڕۆکەی شەڕیش بە سەر ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕانەوە.

تائێستا زانیاری ورد لەو بارەوە بڵاونەکراوەتەوە.

هـ . ب