دەوڵەتی تورک و چەتەکانی گوندەکانی منبجیان تۆپباران کرد
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندەکانی هۆشەریە و تۆخۆری باکوری رۆژهەڵاتی منبجیان تۆپباران کرد. لەسەر ئاسمانی کۆبانێش جموجووڵی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان هەیە.
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندەکانی هۆشەریە و تۆخۆری باکوری رۆژهەڵاتی منبجیان تۆپباران کرد. لەسەر ئاسمانی کۆبانێش جموجووڵی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان هەیە.
هێرش و کردەوەکانی دژی مرۆڤی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لەسەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە.
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە بارەگاکانیان لە گوندی تۆخاری گەورە و باکوری منبج، گوندەکانی هۆشەریە و تۆخارای بچوکی باکوری رۆژهەڵاتی منبجیان بە هاوەن تۆپباران کرد.
تاوەکو ئێستا زیاتر لە ١٠ تۆپ بەر گوندەکان کەوتون و زیانێکی زۆری مادی بەر ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان کەوتووە.
لە کۆبانێ جموجووڵی فڕۆکە چاودێریەکان
فڕۆکەکانی چاودێری دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر ئاسمانی شاروچکەی سڕین و پردی قەرەقۆزاخی باشوری کۆبانێ دەگەڕێن.
ف.ق