دەوڵەتی تورک ئەو هێزەی کردە ئامانج کە کەمپی هۆل دەپارێزن

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، ئەو هێزە سەربازیانەی کردە ئامانج، کە کەمپی هۆلی بنەماڵەی چەتەکانی داعش دەپارێزن.

بە گوێرەی هەواڵیکی ئاژانسی هاوار نیوز (ئانها) پالپشت بەو زانیارییانەی لە فەرماندەیەکی هیزە سەربازییەکان لە تل حەمیس، سوپای تورکی داگیرکەر خاڵێکی سەربازی ئەو هێزانەی کردووەتە ئامانج کە کەمپی هۆلی شوێنی راگرتنی بنەماڵەی چەتەکانی داعش دەپاریزن. ئەو خاڵە سەربازیەی بۆردومان کراوە دەکەوێتە گوندی قەیرەوانی باشووی تل حەمیس.

کاربەدەستانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا تائێستا راگەیەندراویان نەداوە. سەبارەت بە هێرشەکان زانیاری زیاتر بڵاونەکراوەتەوە.

هـ . ب