دەوڵەتی تورک ئەو کۆچبەرانەی عەفرین کە دیپۆرتی دەکاتەوە، دەڕفێنێ
دەوڵەتی تورکیا دوو کۆچبەری دیپۆرت کراوی عەفرینی ڕفاند و چارەنووسیان نادیارە.
دەوڵەتی تورکیا دوو کۆچبەری دیپۆرت کراوی عەفرینی ڕفاند و چارەنووسیان نادیارە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەکانی عەفرینەوە گەیشتووە، چەتەکانی سەر بە سوپای تورک بەناوی"سوپای نیشتمانی سوریا" دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی دەلیل حسێن حەجی (٣٤ ساڵ) لە گوندی بافلوری شارۆچکەی جندرێس و جەماڵ هەیان (٣٥ ساڵ) لە شاری حەمس لە خاڵی پشکنینی گوندی قەستێل جندۆی شارۆچکەی شەرا ڕفاندووە.
هەروەها ڕاگەیاندراوە کە ئەم کەسانە کە لە تورکیا دیپۆرت کراونەتەوە کاتێک ویستوویانە لە ڕێگەی باب ئەلسەلامەوە بچنەوە بۆ عەفرین لە عەزاز ڕفێندراون.