دەوڵەتی تورک زرگانی تۆپباران کرد

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە چەکی قورس هێرشی کردە سەر گوندەکانی حەسەکە.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە دوای هەڵبژاردنی ٢٨ی ئایار سەرلەنوێ هێرشەکانی بۆسەر باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا زیاتر کردووە، ئەم جارە هێرشی کردە سەر کانتۆنی حەسەکە.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار نیوز (ئانها)داگیرکەران گوندەکانی باکووری ناوچەی زرگان لە کانتۆنی حەسەکەیان تۆپباران کردووە.

تۆپبارانەکە کاتژمێر ١١:٥٠ بە کاتی ناوچەکە دەستیپێکرد. هێرشەکە بە چڕی بۆ سەر گوندەکانی بۆبی وئوم هەرمەلە ئەنجام دراوە.

هـ . ب